٤ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ٢٠:٥١
Source: Mehrnews
دادگای ئەورووپا حوکمی ئازادی دەمیرتاشی پشتڕاست کردەوە

دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا ناڕەزایەتی دەوڵەتی تورکیا بە حوکمی پێشووی ئەو دادگەیە بۆ ئازادی سەلاحەدین دەمیرتاشی ڕەت کردەوە و جەختی لە ئازادی هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە کردەوە.

کۆمیتەی پانێلی دادگەی مافی مرۆڤی ئەورووپا ڕایگەیاند کە داواکاریی تورکیا بۆ لێکدانەوەی دووبارەی حوکمی ئەو دادگایە سەبارەت بە ئازادکرانی سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان(هەدەپە)ی قبووڵ نەکردووە و بڕیاری پێشووی دادگەی مافی مرۆڤی ئەورووپا سەبارەت بە "نایاسایی‌بوون و ئەنگێزەداربوونی درێژەی زیندانی‌کرانی دەمیرتاش" هەمدیسان پشتڕاست کرایەوە.

پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان(دەم‌پارتی) لە کاردانەوە بەو بڕیارەی دادگەی مافی مرۆڤی ئورووپا، بەدەرکردنی ڕاگەیێندراوێک، ڕایگەیاند: دادگەی مافی مرۆڤ بەو حوکمەی هەموو نادادپەروەرییەکانی ئێستای لە ڕەوتی دادگایی‌کران ئاشکرا کرد و ڕاشکاوانە جەختی لە ئازادی دەمیرتاش کردووە و ئەم حوکمە دەبێ خێرا و بەپەلە ڕاپەڕێندرێت.

Your Comment

You are replying to: .
captcha